کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کەوتنە حاڵەتی کۆماوە

11:40 - 30 خاکەلێوه 2724

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری "تیکاب" دوای تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، سەریان بە سەختی بریندار بوو و کەوتنە حاڵەتی کۆماوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ''هەنگاو''، کاتژمێر ٢ی نیوەشەوی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، بە هۆکارێکی نادیار گەشتی شەوانەی سەرکوتکەری ئینتزامی تەقەی لە ماشینی پرایدی هاووڵاتییەک کرد و لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ''پەرویز ئەمین محەممەدی" و "بەهمەن موحسێنی" سەریان بە سەختی بریندار بوو و کەوتنە حاڵەتی کۆماوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرویز ئەمین محەممەدی تەمەن ٢٩ ساڵ سەری کراوەتە ئامانج و فیشەکەکە هێشتا لە سەریدا ماوەتەوە و لە نەخۆشخانەی تیکاب لە حاڵەتی کۆمادایە.

لەلایەکی ترەوە، بەهمەن موحسینی تەمەن ٣٥ ساڵ، فیشەک بەر سەری کەوتووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ لە کۆمادایە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری تەقەکردن لە ماشینی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەبەر دەستدا نییە.