کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەندەن/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە تووماج ساڵحی و مەحکوومکردنی ڕێژیمی ئێرن

16:29 - 13 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕ، خۆپیشاندانێک بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوکاریی چەند لایەن لە ئوپۆزسیۆنی ئێرانی لە شاری لەندەن لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.

سەرەتای خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی ''کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ و هاوپێوەندی گشتگیر بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران''، بە نوێنەرایەتی، لەلایەن کاک فەرید دەیهەم بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە بریتانیا خوێندرایەوە.

دواتر پەیامی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکرات لەلایەن کەیوان شێرزاد بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە بریتانیا خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا چەند پارچە شیعر و پەخشان لەلایەن کاک کەماڵ حەسەنپوور ڕاوێژکاری بەشی تەشکیلاتی کۆمیتە و بەڕێوەبەری بەرنامەکە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

دواتر چەند گۆرانییەکی تووماج ساڵحی و سروودی شۆڕشگێرانە بڵاو کرایەوە و دروشمی دیکە دژ بە ڕێژیمی ئێران وتراوە و داوای ئازادی بۆ تووماج ساڵحی و سەرجەم زیندانییانی سیاسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرا.