کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە کامێران

16:33 - 13 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ۱۳ی بانەمەڕ، نادربەگ دروودی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ناسراوی کامێران  لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا و بە هۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

نادربەگ دروودی کوڕی محەممەدساڵح بەگ خەڵکی ئاوایی چرۆسانە و دانیشتووی شاری کامێران بوو.

نادر بەگ کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی گەل و نیشتمانەکەی بوو و شارەزای بواری مێژووی کورد بوو.

لە سەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی کوڕێک و چەندین کەس لە بنەماڵەکەی لە ڕیزەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا بوون، هەر بەو بۆنەوە چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگ کرا و ئەزیەت و ئازار درا.

ناوبراو کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و ناسراوی ناوچەکانی کامێران و جوانڕۆ بوو و لە چارەسەرکردنی زۆربەی کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.