کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی دوو شەهیدی کوردستان لە مەهاباد

11:16 - 15 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی بانەمەڕ، مامۆستا قاسم زائر حیجازی باوکی دوو شەهیدی کوردستان لە تەمەنی ١٠٧ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دوو کوڕی ناوبراو بە ناوەکانی جاوید و ڪامران لە ساڵی ٦٢ی هەتاویدا و لە ڕێزی ٥٩ لاوی مەهاباددا لەلایەن ڕێژیمی دژەکوردی ئێرانەوە لە سێدارە دراون.

کاک قاسم، مامۆستایەکی خۆشناو و دڵسۆز بوو کە بۆ ماوەی ٣٤ ساڵ ئەرکی پەروەردەی قوتابییانی لە مەهاباد لە ئەستۆ بوو.

ناوبراو پاش تەواکردنی خوێندن لە ساڵی ١٣١٦ـەوە کاری مامۆستایەتیی دەست پێ کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵیش بەرپرسی "ماڵی لاوان"ی شاری مەهاباد و کۆمەڵی شیر و خورشیدی مەهاباد بوو.

تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لە گوڕستانی باغی فیردەوسی مەهاباد بە خاک ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.