کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

12:17 - 17 بانەمەڕ 2724

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مافی مرۆڤی کوردپا سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «ستار کیانی»  کوڕی سەعید خەڵکی گوندی تازاوای سۆفی بلە، سەر بە بەشی سەرشیوی مەریوان تێدەپەڕێ و تا ئێستا سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو و چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ستار کیانی ڕۆژی شەممە ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

کوردپا بڵاوی کردووەتەوە کە بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمیان کردووە بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم لە دانەوەی وڵامێکی ڕوون بە بنەماڵەی ناوبراو خۆیان بواردووە.

کوردپا لە بەشێکی دیکەدا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ستار کیانی تاکوو ئێستا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

شایانی باسە کە هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییەی شاری مەریوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.