کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ئامێرلۆی تەگزاسی ئەمریکا

12:29 - 18 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی هەینی ١٤ی بانەمەڕ، کاک خالید ڕەزازادە، پێشمەرگەی پێشووی حیزب بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

کاک خالید لەدایکبووی شاری مەھاباد و دەرەجەداری ئەرتەش بوو. پاش ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی وەک زۆربەی ئەفسەر و دەرەجەدارە کوردەکان بۆ خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان ھاتە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە.

ئاخرین بەرپرسیارییەتی کاک خالید، بەرپرسایەتیی زیندانی حیزب بوو. پاشان بە ھۆی کێشەی بنەماڵەیی ناچار بە گەڕانەوە بۆ  نێوخۆ بوو.

دواتر و پاش گەیشتنی بە ئامریکا، بوو بە ئەندامی حیزب و پاش ماوەیەک بەھۆی کێشەی تەندروستی تەنیا وەک دۆستێکی حیزبی ماوەیە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.