کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کورتەیەک لە پێناسەی ڕێکخستن

19:27 - 18 بانەمەڕ 2724

سەلام سەدیقی

ڕێکخستن بەردی بناغەی ھەر رێکخراوەیەکە، بۆیە بەھێزترکردن و پاراستنیشی حەیاتی و گرینگە بۆ هەموو دامەزراوە فەرمی و نافەرمیەکان.

مرۆڤ بە شێوەیەکی جەوهەری بوونەوەرێکی وردکۆڵە و لە ڕێگەی پێنج هەستی خۆیەوە لە دەوروپشتی خۆی دەکۆڵێتەوە و هەوڵ دەدات تاکوو بینراوەکانی خۆی لەنێو چوارچێوەیەکی یەکگرتوودا ڕێک بخات. مرۆڤی ئەمڕۆ نەتەنیا نیوەی کاتی ڕۆژانەی خۆی بە هاوکاریکردن لە هەوڵدانە بەکۆمەڵەکان تێ‌دەپەڕێنێت بەڵکوو نیوەکەی تریشی بە سەیرکردنی تەلەفزیۆن، خوێندنەوەی ڕۆژنامە و کتێب یان ڕۆیشتن بۆ کۆبوونەوە گشتییەکان بەسەر دەبات، کە ئەمانە هەموویان ئەنجامی هەوڵ و تێکۆشانی مرۆڤە لە ڕیکخراوە و دامەزراوەکاندا. تیۆرییەکانی دامەزراوە لە بوارە جیاجیاکان پێک هاتوون وەکوو: کارگێڕی، دەروونناسی، زانستی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵناسی، ئەندازیاری، ئیدارەی نەخۆشخانە و هتد، هەروەها هەرکامیان شتێکیان خستووەتە سەر ئەم بابەتە.

پێناسەی ڕێکخستن

ڕێکخستن پڕۆسەیەکە کە لەودا لەنێوان تاکەکان و گرووپەکاندا بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکان کار دابەش دەکرێت و ڕێک دەخرێن.

جۆرە جیاوازەکانی ڕێکخستن

شێوازی جیاجیامان هەیە بۆ پۆلینبەندکردنی دامەزراوەکان: دامەزراوەی فەرمی و دامەزراوەی نافەرمی.

دامەزراوەی فەرمی و نافەرمی

دامەزراوە فەرمییەکان لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە بەشێوەیەکی یاسایی بنیات دەنرێن و ژمارەی پیشەکان، سنووری ئەرک و دەسەڵات و چۆنیەتیی جێبەجێ‌کردنیان لەو دامودەزگایانەدا دەستنیشان دەکرێت. لەڕاستیدا ڕێکخراوە فەرمییەکان خەیاڵین چونکە دامەزراوە بەو جۆرەی وا بۆی دەستنیشان کراوە کار ناکات؛ بەڵام دامەزراوە نافەرمییەکان دەربڕی حاڵەتێکی واقیعین واتە چۆنیەتیی کارکردنی دامەزراوەکە بە شێوەی ڕاستەقینە پیشان دەدەن. دوای ئەوەی کە دامەزراوەیەکی فەرمی دادەمەزرێت، ڕێکخراوەی نافەرمیش بە شێوازێکی سروشتی لە چوارچێوەی ئەودا دەردەکەوێت. دامەزراوەی نافەرمی دەرەنجامی هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتیی بەردەوامە و پێکهاتەی فەرمی هاوسەنگ  یان پتەوی دەکاتەوە و پەرەی پێ دەدات.

پێناسەی دامەزاراوەی فەرمی

لە دامەزراوەی فەرمیدا، بەڕێوبەر بە شێوازی نووسراو و لە ڕێگەی دیاگرامەوە، بە وردی پەیوەندییە ڕێکخراوەییەکان بۆ کارمەندەکانی شرۆڤە دەکات. گۆڕانکارییەکانی دواتریش بەپێی پێویست بە شێوازی فەرمی یان نافەرمی دەکرێن.

پێناسەی دامەزراوەی نافەرمی

لەم دامەزراوەیەدا بەڕێوەبەر، بە شێوەی نەنووسراو و نافەرمی پەیوەندییە ڕێکخراوەییەکان بۆ کارمەندەکانی شی دەکاتەوە و بەپێی پێویست گۆڕانکاری بە سەر ئەم پەیوەندییانەدا دەهێنێت. پلاندانان پڕۆسەیەکە کە ئێوە بە ڕەچاوکردنی دەتوانن بەردەوام داهاتووی خۆتان دروست بکەن.

لە چ کاتێکدا پێویستە گرنگی بە گۆڕانکارییەکان بدەین؟

پێویستیی باشترکردنی پڕۆسەی گۆڕانکارییە خێرا و گەورەکانی ئەم بیست ساڵەی دواییە لە تەکنەلۆژیا و بەتایبەت زۆرتربوونی ڕۆڵی تەکنەلۆژیای زانیاری و سیستەمە کۆمپیوتەرییەکان لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان، گۆڕانکاری بە سەر شیوازی ئیدارە و بەڕێوەبردنی دامەزراوەکاندا هێناوە، هەروەها بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان بە شێوازی کۆن و ئەو ڕێکخراوانەی کە ڕیشەیان دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم، تا ڕادەیەک ئەستەمە. دامەزراوەکان پێویستە خۆیان ئامادە بکەن بۆ هەماهەنگ بوون لەگەڵ سیستەمە نوێیەکانی زانیاری. بنەمای سەرکەوتنی تەواوی ئەم سیستەمانە لەسەر ڕوانگەی پڕۆسەیی بنیات نراوە. سیستەمی کارگێڕیی پڕۆسە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەنگاوانەی وا بۆ ئەنجامدانی کار لە دامەزراوەدا پێویستن و دروستکردنی زنجیرەیەک لەنێوان ئەم هەنگاوانەدا، لە هەوڵی یەکگرتوویی، جێگیرکردنی شێواز، بەرزکردنەوەی بەهای زیادە و بە دیکۆمێنت کردنە. لە ڕێگەی سیستەمی کارگێڕیی پڕۆسەوە دەکرێت کارایی و بەدەستهێنانی قازانج بەرز بکرێتەوە. لەمڕۆدا گرنگی بە ئەو شیوازانە دەدرێت وا بۆ باشتکردنی ئەنجامی کاری دامەزراوەن، هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی چالاکییەکانی دامەزراوەکە کە لە ئەنجامی ئەو کارە خاڵە لاوازەکان دەستنیشان دەکرێن و لە ڕیگەی بەهێزکردنی ئەو پڕۆسانەی وا دەبن بە هۆی باشترکردنی کارایی دامەزراوەکە، کاری پێویست دەکرێت.

سیستەمی ڕێکخستنی پڕۆسە (Process Discipline) بریتییە لە: تێکەڵێک لەو چالاکی و یاسایانەی ئامانج لەوانە گەیشتن بە هەماهەنگی و یەکگرتوویی تەواوە لە دامەزراوەکەدا، بە خوێندەوەیدکی وردبینانە و پشت بستن بە پڕۆتۆکۆل و شێوازە زانستیەکانی کاری ڕێکخستن.