کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرماشان زیاترین نرخی بێکاریی لە سەرتاسەری ئێراندا هەیە

10:51 - 10 بانەمەڕ 2724

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە نرخی بێکاری لە زستانی ١٤٠٢دا، پارێزگای کرماشان زیاترین نرخی بێکاریی لە ئێراندا هەیە.

بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە، پارێزگای کرماشان بە نرخی بێکاریی ١٧.٤ لەسەدەوە زیاترین نرخی بێکاریی هەیە و بە واتایەکی تر لە هەر ١٠ کەسێکدا کە بە دوای کاردا دەگەڕێن تەنیا دوو کەسیان کاریان دەست دەکەوێ.

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە پاش کرماشان، پارێزگاکانی سنە، ئەردەبێڵ، لوڕستان، خووزستان، بەلووچستان، گوڵستان، خوراسانی باکووری، هورموزگان و کرمان بە نرخی بێکاریی زیاتر لە ١٠ لەسەدەوە لە ڕیزەکانی دواتردا زیاترین نرخی بێکارییان هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا باسی لە  بەرزبوونەوەی ١٠ لەسەدیی نرخی هەژاری کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە نیشاندەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی ٨ میلیۆنیی هەژارەکانی ئێرانە.