کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ بەڕێوچوونی خۆپیشاندانێک بۆ مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی

10:54 - 10 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕ(٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢٤)،  بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی دانمارک و بە مەبەستی مەحکوومکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەھەمبەر سەپاندنی سزای لەسێدارەدران بۆ تووماج ساڵحی، خۆپیشاندانێک لە شاری ئارهووس بەڕێوە چوو.

لەم خۆپێشاندانەدا، بەشداربووان وێڕای مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی ئازادیخوازان لەلایەن ڕێژیمی سەرکوتکاری ئیسلامیی ئێرانەوە، داوای بەدەنگەوەهاتنی ناوەندە جیهانییەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ و بە گشتی وڵاتانی جیهانیان کرد، کە بە گوشار خستنەسەر ڕێژیمی ئێران، پێش بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی، ڕەزا ڕەسایی و هەموو ئازادیخوازانی کورد و ئێرانی بگرن.