کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆرێنتۆ/ بەڕێوچوونی خۆپیشاندانێک بۆ مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی

10:56 - 10 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕ(٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢٤)،  بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی تۆرێنتۆ، خۆپیشاندانێک بە مەبەستی مەحکوومکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەھەمبەر سەپاندنی سزای لەسێدارەدران بۆ تووماج ساڵحی بەڕێوە چوو.

لەم خۆپیشاندانەدا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی و مەحکوومکردنی سزای لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی، خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەم سزایە بوون.