مستەفا هیجری پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی زایینی لە هاونیشتمانیانی مەسیحی دەکات

زایینی: ٣١-١٢-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/١٠/١٠ - ١٢:٣١ تاران
مستەفا هیجری پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی زایینی لە هاونیشتمانیانی مەسیحی دەکات
کوردستان میدیا: بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هاونیشتمانییانی مەسیحی کرد.


دەقی پەیامەکە کە نوسخەیەکی بە ''کوردستان میدیا'' گەیشتووە بەم چەشنەیە:


بەبۆنەی جێژنی سەری ساڵی تازەی زایینی پیرۆزبایی خۆم پێشكەش بە هەموو مەسیحییەكانی جیهان بە تایبەت خوشكک و برا مەسیحییەكانی دانیشتووی كوردستانی ئێران دەكەم.


هیوادارم ساڵی نوێ‌بۆ هەموو لایەک ساڵێكی پڕ لە خۆشی و شادی بێ.


حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری