نامەی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بۆ د. فواد مەعسووم

زایینی: ٢٦-٠٧-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٥/٠٤ - ١٢:٣٥ تاران
نامەی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بۆ د. فواد مەعسووم
کوردستان میدیا: بەبۆنەی هەڵبژاردنی دوکتور فواد مەعسووم وەکوو سەرکۆماری عێراق، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی ناوبراو کرد.

دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز جەنابی د. فواد مەعسووم

خۆشحاڵین بە هەڵبژاردنتان وەک سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ. بەم بۆنەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان پێشکەش دەکەین و سەرکەوتنتان لەو ئەرکە مەزنەدا بە ئاوات دەخوازین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری

٣/٥/١٣٩٣ی هەتاوی
٢٥/٧/٢٠١٤ی زایینی