پەیامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بەبۆنەی جێژنی رەمەزان

زایینی: ٢٧-٠٧-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٥/٠٥ - ١٧:١٨ تاران
پەیامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بەبۆنەی جێژنی رەمەزان
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جێژنی رەمەزان لە خەڵکی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەبۆنەی جێژنی رەمەزانی موبارەک پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خۆشک و براکانمان لەهەر جێ‌یەک نیشتەجێن، بەتایبەت گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دەکەم.

هیوادارم ئەم جێژنە هاندەرێک بێ بۆ یەکریزی و یەکگرتوویی گەلی کورد و سەرەتایەک بێ بۆ رزگاریی ئەم گەلە لە ژێر دەستی زۆرداری و گەیشتن بە ئاواتە نەتەوەیی و دێموکراتیکەکانیان.
هەموو ژیانتان جێژن و خۆشی بێ

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری