پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە

زایینی: ٢١-٠٩-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٦/٣٠ - ١١:٥٩ تاران
پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە
کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیان، مامۆستایان و خوێندکارانی کورد لە کوردستانی ئێران کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

رۆژی یەكەمی مانگی رەزبەری ئەم ساڵە وەك ساڵانی رابردوو دەرگای قوتابخانەكان بە رووی قوتابیان دەكرێتەوە ‌و ساڵی خوێندنی ٩٤-٩٣ دەست پێ دەكا. بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم قوتابیان ‌و مامۆستایان لە هەموو رەدەكانی خوێندندا دەكەین‌و هیوادارین سەرەڕای هەموو كەم‌وكۆڕییەكان‌و گرینگی نەدانی رێژیم بە خوێندن ‌و قوتابیان ‌و قوتابخانەكان، رۆڵە خۆشەویستەكانی وڵاتەكەمان‌و نەتەوەكەمان لەم پرسە گرینگ ‌و مرۆڤ سازەدا سەركەوتوو بن ‌و ساڵی نوێی خوێندن ساڵێكی پڕ دەسكەوت بێ‌بۆ قوتابیان ‌و خوێندكاران‌و مامۆستایان.


حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی
٢١ی سێپتامبری ٢٠١٤ی زایینی