چالاکیی ئه‌ندامانی حدک ئێران له‌ پیرانشار به‌ بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی کوردستان

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٦ - ٠١:٤٩ تاران
چالاکیی ئه‌ندامانی حدک ئێران له‌ پیرانشار به‌ بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی کوردستان
ک/مــــــــــــیدیا: چالاکی ته‌بلیغاتیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ شاری پیرانشار به‌ بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه‌، رۆژی شه‌هیدانی کوردستان، چالاکی به‌رینی تابلیغییان به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌و شوێنانه‌ی‌ پیرانشار که‌ چالاکیی ئه‌ندامانی حیزب تێیدا به‌ڕێوه‌چووه‌ بریتین له:

بازاری سیگاران، شه‌قامی ساحلی، مزگه‌وتی دارولقورئان، کووی خه‌ییام، خواره‌وه‌ی ئه‌وراز، مزگه‌وتی مام خه‌لیل، که‌مه‌ربه‌ندی، شیناوێ، جاده‌ کاسووره‌، ده‌ی و ترمیناڵ.