پەیامی مستەفا هیجری بۆ محەممەد حاجی مەحموود بە بۆنەی شەهید بوونی كوڕەكەیەوە

زایینی: ٢٧-١١-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٩/٠٦ - ١٢:٤٥ تاران
پەیامی مستەفا هیجری بۆ محەممەد حاجی مەحموود بە بۆنەی شەهید بوونی كوڕەكەیەوە
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی شەهیدکرانی کوڕی محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حیزبی سووسیالیست دێموكراتی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی ناوبراو کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

برای بەڕێز/ كاك محەممەد حاجی مەحموود

وێڕای سڵاوێكی گەرم!

خەبەری شەهیدبوونی كاك عەتا كوڕی بەڕێزتان ‌و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی حیزبی سوسیالیست دێموكراتی كوردستان لە بەرەكانی شەڕ دژی تیرۆریستان ‌و دوژمنانی نەتەوەكەمان جێگای پەژارەی هەموو لایەكمانە.

بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان ‌و سەركردایەتیی حیزبی سوسیالیست ‌و هەموو ئەندامانی بنەماڵەكەتان دەكەین ‌و خۆمان لە خەم‌و پەژارەتاندا بە بەشدار دەزانین .

لەم رووداوە ماتەمینەدا ئاواتمان بوونی سەبر ‌و تەحەمولی زیاتر بۆ بەڕێزتان‌ و بنەماڵەكەتانە.

رۆحی شەهید عەتا ‌و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان شاد بێ‌

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی
٢٧ی نۆڤامبری ساڵی ٢٠١٤ی زایینی