حوکمی زیندان بۆ هاووڵاتییه‌کی کورد بـڕایه‌وه‌

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٧ - ٠٢:٤٥ تاران
حوکمی زیندان بۆ هاووڵاتییه‌کی کورد بـڕایه‌وه‌
ک/مـــــــــــــیدیا: هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی ئه‌میر ئاوای بۆکان، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌هاباده‌وه‌ حوکمی 8 مانگ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پا.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، هاووڵاتییه‌کی بۆکانی به‌ ناوی "جه‌عفه‌ر ئازه‌رنووش"، به‌ تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبێکی دژبه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مه‌هاباده‌وه‌ حوکمی 8 مانگ زیندانی بۆ بـڕایه‌وه.

ناوبراو ساڵی رابردووش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم له‌ بۆکان ده‌سبه‌سه‌ر و به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد کرابوو.

جه‌عفه‌ر ئازه‌رنووش، ئێستا ماوه‌ی زیندانییه‌کی له‌ زیندانی ناوه‌ندیی مه‌هاباد تێپه‌ڕ ده‌کات.