کۆچی دوایی باوکی دوو شه‌هیدی ریگای رزگاریی کوردستان

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٧ - ٠٣:٤٥ تاران
کۆچی دوایی باوکی دوو شه‌هیدی ریگای رزگاریی کوردستان
ک/مـــــــــــیدیا: باوکی دوو شه‌هیدی رێگای رزگاری و سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵی له‌ شاری بۆکان ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، شه‌وی 9 له‌سه‌ر 10ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، باوکی دوو شه‌هیدی رێگای رزگاریی کوردستان و که‌سایه‌تیی خۆشه‌ویستی شاری بۆکان، به‌ناوی "سه‌ید فه‌تاح سه‌یدئه‌حمه‌دی" له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سه‌ید فه‌تاح، باوکی دوو شه‌هید به‌ ناوه‌کانی "سه‌ید تاهیر سه‌یدئه‌حمه‌دی" و "سه‌ید ئه‌سعه‌د سه‌یدئه‌حمه‌دی" و هه‌روه‌ها خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تی و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵک بوو.

ناوبراو به‌رده‌وام خه‌ڵک و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی به‌ دوارۆژێکی گه‌ش و به‌ختیار دڵخۆشیی ده‌دانه‌وه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و که‌س و کاری ناوبراو ده‌کات و خۆی به‌ شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.