چاپ و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە شێعری کوردیی شاعێری کورد

زایینی: ٢٥-٠٥-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٣/٠٤ - ١٣:٤٣ تاران
چاپ و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە شێعری کوردیی شاعێری کورد
کوردستان میدیا: کۆمەڵە شێعری "ئەو پەردانە لەگەڵت سەما دەکەن" بەرهەمی هونەرمەند "رەسووڵ عەزیمی" شاعیری کوردی خەڵکی ناوچەی کرماشان چاپ و بڵاو بووەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رەسووڵ عەزیمی، شاعیری کوردی خەڵکی کرماشان، کۆمەڵێک شێعری خۆی لە ژێر ناوی "پردەهایی کە رقصیدند" چاپ و بڵاو کردەوە.

"پردەهایی کە با تو رقصیدند" لە چەندین کۆمەڵە شێعر پێکهاتووە و لە ساڵەکانی ٨٥ هەتا ٩٢ کاری هۆنینەوەیان بۆ کراوە.

ئەم کۆمەڵە شێعرە لە دوو بەش کە بەشی یەکەم لە ٤٣ کورتە شێعر و بەشی دووهەم لە شێعری درێژ پێکهاتووە.

رەسووڵ عەزیمی رایگەیاندووە کە زۆربەی شێعرەکانم "کۆمەڵایەتییە" و هەندێکیشم سەبارەت بە "ئاشتی"هەیە کە وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی، تورکی و ئینگلیزی.