کتێبی" ٧٠ وێستگەی مێژوویی" بە کتێبخانەی کوردی زیاد کرا

زایینی: ٠٦-٠٨-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٥/١٥ - ١١:٠٧ تاران
کتێبی
کوردستان میدیا: کتێبی "٧٠ وێستگەی مێژوویی" لەنووسینی تەیموور مستەفایی لەبەرەبەری ٧٠ساڵەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆکرات کتێبێکی لەژێر ناوی "٧٠ وێستگەی مێژوویی" نووسیوە و ئێستاش کەتووەتە بەر دەستی خۆێنەران و ئوگرانی کتێب.

9826.jpg
تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسی، ئەو کتێبەی بە بۆنەی ٧٠ سالەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئامادە کردووە

ئەو بەرهەمە باس لەمێژووی ٧٠ ساڵ کار و تێکۆشانی حیزبی دێمۆکرات دەکات و دەسپێکی کتێبەکە بە مێژووی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتەوە دەستی پێکردووە.

کتێبی"٧٠ وێستگەی مێژوویی" لە ٣٤١ لاپەڕە و ٧٠ بەش پێکهاتووە.

لەکتێبەکەدا باس لەهەر سی ئینشعاب و دابڕانەکانی نێو ریزەکانی حیزبی دێمۆکرات و هەروەها گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بۆ ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە.