لەسەقز کتێبی "مافی منداڵان" چاپ و بڵاو کرایەوە

زایینی: ١٨-٠٨-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٥/٢٧ - ١٣:٢٩ تاران
لەسەقز کتێبی
کوردستان میدیا: کتێبی "مافی منداڵان" لەنووسینی دوڕدانە سەمەری بە زمانی کوردی، لەچاپ درا و کەتە بەردەستی ئۆگران.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوڕدانە سەمەری خەڵکی شاری سەقز، بەرهەمێکی لەژێر ناوی "مافی منداڵان" تایبەت بۆ منداڵان بڵاو کردووەتەوە.

ناوەڕۆکی کتێبەکە باس لەمافی منداڵان دەکات و ئەو بەرهەمە لەلایەن دەزگای "گوتار"ـەوە لە چاپ دراوە.

9872.jpg

نووسەری ئەو بەرهەمە داهاتی فرۆشی کتێبەکانی بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە تەرخان کردووە.

دوڕدانە سەمەری پێشتریش دوو کتێبی "خرتۆڵ، نەرمۆڵ، چکول" و "کەروێشک و بەرخ"ی لەسەر منداڵان چاپ و بڵاو کردبوویەوە.

دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی "گوتار" لەسەقز توانیویەتی پلەی یەکەمی ڤێستیڤاڵی کتێب و پلەی دووهەمی فستیڤاڵی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب لە پارێزگای سنە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.