کتێبی "کلیلە و دێمنە" وەرگێڕدروای ئەحمەد قازی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

زایینی: ٢٠-٠٨-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٥/٢٩ - ١٢:٣٠ تاران
کتێبی
کوردستان میدیا: کتێبی کلیلە و دێمنە کە یەکێک لە بەرهەمە ئەدەبییە کلاسیکەکانی جیهانە و لەلایەن ئەحمەد قازی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بۆ یەکەمین جار کلیلە و دێمنە کە یەکێک لەبەرهەمە ئەدەبییەکانی کلاسیکی جیهانە بە زمانی کوردی لە چاپ دەدرێت.

9882.jpg

کلیلە و دێمنە کتێبێکی پەند و نەسیحتە کە چیرۆکەکانی ئەو کتێبە لە زمانی ئاژەڵانەوە نووسراوە و کلیلە و دێمنە ناوی دو چەقەڵە.

ئەو کتێبە لە سەدەی شەشەمی کۆچی‌لە سەردەمی غەزنەوییەکانەوە لەلایەن "ئەبولمەعانی نەسڕووڵا بنی عەبدولحەمید مۆنشی" لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێردراوە سەر زمانی فارسی.

ئەحمەد قازی، نووسەر، رۆژنامەنووس و هونەرمەندی کوردی خەڵکی مەهاباد یەکێک لە بەناو بانگترین وەرگێڕ و نووسەرانی سەدەی هاوچەرخ بوو کە ماوەی چەند مانگی لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد.