بەرهەمی دەرهێنەرێکی کورد بەشداریی لەفێستیڤاڵی سانفرانسیسکۆ دەکات

زایینی: ٢٢-٠٨-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٥/٣١ - ١٣:٠٨ تاران
بەرهەمی دەرهێنەرێکی کورد بەشداریی لەفێستیڤاڵی سانفرانسیسکۆ دەکات
کوردستان میدیا: ئەنیمەیشنی "یەک لە هەزاران" لە دەرهێنانی "باران محەممەد رەیحانی" لەهەشتەمین فێستیڤاڵی سانفرانسیسکۆدا نمایش دەکرێت.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی سانفرانسیسکۆ، بە بەشداری فیلمە کوردییەکان و بەرهەمی سینەماکارانی کورد بەڕێوە دەچێت.

ئەنیمەیشنی "یەک لەهەزاران" کە ماوەکەی ٧ خولەک و ٣٠ چرکەیە لەسەر پرس و دۆخی منداڵان بەرهەم هاتووە.

ئەو بەرهەمە توانیویەتی بچیتە بەشی فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی سانفرانسیسکۆ و فێستیڤاڵی IN.S.A.N.E. animation film.

ئەو ئەنیمەیشنە لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک، ئیتالیا، یونان، هێند، ئاڵمان، ئوسلۆنی و فێستیڤاڵی ژنانی ئەنیمەیشن ساز لەڤییەن نیشان دراوە.

هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی سانفرانسیسکو لە رێکەوتی ٥ی رەزبەر لە سوید بەڕێوە دەچێت. هەروەها فێستیڤاڵی IN.S.A.N.E. animation film) ) ٢٠ هەتا ٢٢ی خەرمانان هەر لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.


"باران محەممەدی رەیحانی" خەڵکی مەهاباد و لە بواری ئەنیماتۆر و گرافیست و دیزاینێری پوستێر و کتێب چالاکی دەکات.