فەرهەنگی "ژیان"چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

زایینی: ٣٠-٠٩-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٧/٠٨ - ١٩:١٣ تاران
فەرهەنگی
کوردستان میدیا: فەرهەنگی ژیان کە بە سی زمانی کوردی ، ئینگلیزی و فارسی نووسراوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

فەرهەنگی "ژیان" کە بە سێ زمان نووسراوە و ١٥٠ هەزار وشە، زاراوە و رستەی لەخۆوە گرتووە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

"عەبدووڵڵا عەبدووڵڵازادە" نووسەری ئەم فەرهەنگە رایگەیاندووە: "ئەم فەرهەنگە بە سێ زمان نووسراوە کە چۆنیەتیی رێزمان و گرامێری وشەکان دیاری کراوە".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە کە ئەم فەرهەنگە کامڵترین فەرهەنگی ئینگلیزی ــ کوردییە.