بەرهەمی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات چاپ و بڵاو كرایەوە

زایینی: ٠٧-١٠-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٧/١٥ - ١٢:٢١ تاران
بەرهەمی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات چاپ و بڵاو كرایەوە
کوردستان میدیا: دوو كتێبی پێوەندیدار بە ئایینی دێرینی زەردەشت لەلایەن دو پێشمەرگەی حیزبەوە لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی كوردی و پێشكەش بە كتێبخانەی كوردی كرا.

12257.jpg
هیوا میرزایی بە وەرگێڕانی كتێبی " زەردەشت و دینی بهدینان ، لەگەل پەیامی زەردەشت " لە نووسینی "عەلی ئەكبەر جەعفەری" و شەماڵ تەرغیبی بە وەرگێڕانی كتێبی "سەرهەڵدان و ئاوابوونی زەردەشتیگەری" لە نووسینی "ئار.سی.زێنێر" توانییان خزمەتێكی دیكە بە كتێبخانەی كوردی بكەن.

نێوەڕۆكی ئەم كتێبانە باسێكی پوختە لەسەر ژیانی زەردەشتی پێغەمبەر و شێوازی سەرهەڵدان و دەرئەنجامی ئایینی زەردەشتی.

ئەم دوو بەرهەمە لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیری "جەماڵ عێرفانەوە" چاپ و بڵاو كراوەتەوە.