پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە کردەوەی تیرۆریستیی پاریس

زایینی: ١٤-١١-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٨/٢٣ - ١٧:٤٠ تاران
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە کردەوەی تیرۆریستیی پاریس
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا داخ و کەسەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لەهەمبەر کردەوەی تیرۆریستیی پاریس دەربڕی و ئەو کردەوەیەی بە توندی مەحکووم کرد.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز: سەرکونسوولی وڵاتی فەڕانسە لە هەرێمی کوردستانی عێراق

وێڕای سڵاو و ڕێز!


هەواڵی کردەوە تیرۆریستییەکانی شەوی ١٣ی نوامبری پاریس کە بوون بە هۆی سەدان کوژراو و بریندار لە خەڵکی مەدەنیی ئەو شارە، بۆ ئێمە جێگای خەم و پەژارەیە.

بەم بۆنەوە داخ و کەسەری خۆمان بە بەڕێزتان و لە ڕێگای ئێوەشەوە بە دەوڵەت و گەلی فەڕانسە و بنەماڵەی شەهید و بریندارەکان ڕادەگەیەنین و هیواخوازین کە بریندارەکانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە هەرچی زووتر برینەکانیان ساڕێژ بێتەوە.

لە هەمان‏کاتدا بێزاریی خۆمان لەو کردەوە و هەموو کردەوە تیرۆریستییەکان دەردەبڕین و بە توندی مەحکوومیان دەکەین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی

مستەفا هیجری

٢٤ی خەزەڵوەری١٣٩٤ی هەتاوی
١٤ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینی