پەیامی هاوخەمیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ فرانسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری فەڕانسە

زایینی: ١٥-١١-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٨/٢٤ - ١٢:٢١ تاران
پەیامی هاوخەمیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ فرانسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری فەڕانسە
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و خەڵکی فەڕانسە دەبڕی.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز جەنابی سەرۆک کۆمار!

لەم ساتەوەختە دژوار و خەماوییەدا ڕێگە بە خۆم دەدەم کە بە ناردنی پەیامێک بە نێوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، وێڕای هاوخەمی، لە دڵەوە سەرەخۆشی لە بەرێزتان و لە ڕێی جەنابیشتانەوە لە خەڵکی فەڕانسە بکەم کە لە شەوی ١٣ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینی‏دا، لە شاری پاریس کەوتنە بەر هێرشێکی تیرۆریستیی هۆڤانە. ئەم هێرشە هۆڤانانە لە ڕاستی‏دا تاوان لە دژی مرۆڤایەتین و لە دژی بەها جیهانییەکانی ئاشتی و ئازادیین کە فەڕانسە یەکێک لە پێشەنگەکانی پاراستنی ئەو بەهاگەلەیە. ئێمە ئەم تاوانە دژە مرۆڤایەتییانە بە توندی مەحکووم دەکەین و لەسەر هاوپێوەندیی ڕاستبێژانەی خۆمان لەگەڵ خەڵکی فەڕانسە، لە خەبات لەدژی هۆڤانییەت و تیرۆریسم جەخت دەکەینەوە. سڵاو و ڕێزی گەرمم قبووڵ بفەرموون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری

سکرتێری گشتیی

١٤ی نۆڤامبری ٢٠١٥