گوشار و هەڕەشەی بەرپرسانی ڕێژیم بۆ سەر زیندانیانی سیاسیی زیندانی مەهاباد

زایینی: ١٥-١١-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٨/٢٤ - ١٧:١٣ تاران
گوشار و هەڕەشەی بەرپرسانی ڕێژیم بۆ سەر زیندانیانی سیاسیی زیندانی مەهاباد
کوردستان میدیا: بەرپرسانی زیندانی مەهاباد هەڕەشە و گوشاری زیاتریان خستووەتە سەر زیندانیانی سیاسی ئەو زیندانە و هەروەها ١٢ دەزگای پارازیتیان لە زیندانەکان هەڵواسیوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی ڕێژیم لە زیندانی مەهاباد، سەرەڕای ئەوەیکە ١٢ دەزگای پارازیتیان لە بەندەکانی ئەو زیندانە هەڵواسیوە، گوشاری زیاتریان بۆ زیندانیانی ئەو زیندانە هێناوە.

هەڵواسینی ئەو ئامێرە پارازیتیانە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ڕێژیمەوە بە شێوەی فەرمی ئەنجام دراوە.

گوشاری بەرپرسانی ڕێژیم بۆ سەر زیندانیانی سیاسی بە شێوەی جۆراجۆر و بەردەام ئەنجام دەدرێت و ئەوەش ناڕەزایەتیی چالاکوانانی مافی مرۆڤی لێ‏کەوتووەتەوە.