پەیامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بە بۆنە سەری ساڵی نوێی زایینییەوە

زایینی: ٣٠-١٢-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/١٠/٠٩ - ١٧:٢٤ تاران
پەیامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بە بۆنە سەری ساڵی نوێی زایینییەوە
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە دووتۆی پەیامێکدا هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینیی لە مەسیحییەکانی ئێران و کوردستان پیرۆزبایی کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەبۆنەی نوێبوونەوەی ساڵی زایینی و هەروەها لە دایکبوونی عیسای مەسیح(د.خ)، پیرۆزبایی لە هەموو پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی، بەتایبەت ئەو بەشەی نیشتەجێی ئێران و کوردستانی ئێرانن دەکەین کە بە درێژایی ساڵانی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی تەنیا بەهۆی جیاوازی ئایینیان لە ژێر زەبروزەنگ و بێڕێزی کردنی ئەو ڕێژیمەدا بوون.

ساڵی ٢٠١٥ی زایینی پڕبوو لە شەڕو ئاژاوەنانەوە و کوشتار لە سەرتاسەری جیهان و هەروەها ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا و بەتایبەت شەڕی مەزهەبیی هاندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە گیانی هەزارانی مرۆڤی تێدا قوربانی کرا. بەو هیوایە کە ساڵی٢٠١٦ی زایینی ساڵێکی پڕ لە ئاشتیی نێوان هەموو ئایین و نەتەوەکان بێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٩ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی
٣٠ئ دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی