پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات

زایینی: ١٣-٠٥-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٢/٢٤ - ٠٠:١٤ تاران
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات
کوردستان میدیا: بەڕێز مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی چەکۆ ڕەحیمی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پەیامی هاوخەمیی بۆ ىەڕێز مستەفا هیجری نارد کە دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

برای بەڕێزم كاك مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران

سڵاو و ڕێز


بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی لێهاتوو كاك چەكۆ ڕەحیمی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانمان بیست كە بە نەخۆشی گیانی لەدەست داوە.

سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و، سەركردایەتی و ئەندامانی حزبەكەتان دەكەم و هاوسۆزی خەمتانم.

داواكارم لە خودای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

١٢ـی ٥ـی ٢٠١٦