پیرۆزبایی به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری" به‌ بۆنه‌ی جێژنی ره‌مه‌زانی پيرۆز

زایینی: ١٨-٠٨-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٥/٢٨ - ١٧:٤٩ تاران
پیرۆزبایی به‌ڕێز
کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی هاتنی جێژنی ره‌مه‌زان گه‌وره‌ترین جێژنی موسڵمانان، به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی موسڵمانی کورد ده‌کات.


ده‌قی په‌یامه‌که‌ به‌م چه‌شنه‌یه:


به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان ‌و هاتنی جێژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، پیرۆزبایی له‌ گه‌لی موسوڵمانی کورد ‌و به‌تایبه‌ت خوشک ‌و برایانی کورد له‌ کوردستانی ئێران ده‌که‌ین. به‌و هیوایه‌ی که‌ تاعه‌ت ‌و عیباداتی ئه‌و مانگه‌یان قه‌بووڵی باره‌گای خوای ته‌عالا بێ‌ ‌و رۆژانی جێژن به‌ خۆشی ‌و شادی تێپه‌ڕ بکه‌ن.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مسته‌فا هیجری
٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی