ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٧-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/٢٧ - ١٨:٢١ تاران
ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: حاجی "ڕۆستەم ئاژیرەک" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی شاری سنه ماڵئاویی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، حاجی "ڕۆستەم ئاژیرەک" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنه لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حاجی ڕۆستەم کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەکە و هەروەها ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردار.

حاجی ڕۆستەم برای کاک فەرهاد ئاژیرەک ئەندامی حیزبی دێموکرات بوو کە چەند مانگ لەمەو بەر کۆچی دوایی کرد.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵه، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.