پەیامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە

زایینی: ٢٤-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٠٣ - ١٨:١٥ تاران
پەیامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
كوردستان میدیا: مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێكی پێشكەش بە هاووڵاتیانی کوردستان كرد.

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبایی بەڕێز مستەفا هیجری بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە

جێژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێ


بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە نەتەوەی کورد بە تایبەت خوشک و برایانی خۆشەویست لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم.

هیوادارم ئەم جێژنە سەرەتای ئازادی و ڕزگاریی گەلەکەمان لەژێر هێزی زۆرداری ڕێژیمی سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی و دەسپێکی ژیانێکی شیاوی ئەم سەردەمە بۆ کورد و باقی نەتەوەکانی ئێران بێ.

جێژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکی ژیانتان جێژن بێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی

مستەفا هیجری

٣ی پووشپەری ١٣٩٦ی هەتاوی