پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٥-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٠٤ - ١٢:١٠ تاران
پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: کاک "خەلیل عەزیزی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی ڕاوەستانی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "خەلیل عەزیزی" ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، خەڵکی "دزەی مەرگەوەڕ" سەر بە شاری ورمێ بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچی داویی کرد.

کاک خەلیل دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران چەکی بەرگری لە خاکی کردە شان و ماوەی زیاتر لە ٧ ساڵ پێشمەرگایەتی کرد؛ ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازەکەی خۆی مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.