یادی شەهیدانی کۆساڵان بەرز ڕاگیرا

زایینی: ٢٨-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٠٧ - ١٩:٠٠ تاران
یادی شەهیدانی کۆساڵان بەرز ڕاگیرا
کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە گیان فیدایی و قارەمانییەتی شەهیدانی کۆساڵان چالاکیی بەرینی تەبلیغیی لە شاری سنه بەڕێوە چوو.

تێکۆشەران و قارەمانانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە حەماسەی کۆساڵان و شەهیدانی ڕاسان لە ساڵڕۆژی خوڵقاندنی ئەو حەماسەیەدا چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی "نییەر" لە سەرتاسەری ئەو گوندە وێنەی شەهید "مام ئەکبەر منبەری، شەهید شۆڕش منبەری و شەهید شاخەوان منبەری"ـیان بڵاو کردەوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.