لە نێو شاری سنە چالاکیی بەرینی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

زایینی: ٣٠-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٠٩ - ١٤:١٥ تاران
لە نێو شاری سنە چالاکیی بەرینی تەبلیغیی بەڕێوە چوو
کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە گیان فیدایی و قارەمانییەتی شەهیدانی کۆساڵان چالاکیی بەرینی تەبلیغیی لە نێو شاری سنه بەڕێوە چوو.

تێکۆشەران و قارەمانانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە حەماسەی کۆساڵان و شەهیدانی ڕاسان لە ساڵڕۆژی خوڵقاندنی ئەو حەماسەیەدا چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە نێو شاری سنە وێنەی شەهیدانی ڕاسانیان بڵاو کردووەتەوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە گوندەکانیی "نییەر و تەنگیسەر" لە سەرتاسەری ئەو گوندانە وێنەی شەهیدانی کۆساڵانیان بڵاو کردبووە.