دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

زایینی: ٠٣-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/١٢ - ١٨:٠٩ تاران
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی رێگای ڕزگاری کوردستان له ناوچەی هەورامان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممه ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی دایه "خاسێ سۆبحانی" دایکی شەهید " شاموراد وەلەدبەیگی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

دایه خاسێ مرۆڤێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر وخۆشەویستی خەڵکی ناوچەکه بوو.

شەهید "شاموراد" ساڵی١٣٣٠ی هەتاوی له گوندی "نۆریاو"سەر به شاری پاوه لەدایک بوو؛ ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٦٥ی هەتاوی له شەڕێکی قارەمانانەدا له گوندی "دشه" بە دەستی نیشتمان فرۆشان شەهید کرا و گڵکۆکەی له هەڵەویاره.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک دەزانێت.