کەسایەتییەکی نیشتمان پەروەر کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٤-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/١٣ - ١٨:٠٦ تاران
کەسایەتییەکی نیشتمان پەروەر کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری ورمێ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی "جەمیل نوری" کوڕی "حاجی ئەمین" و برای شەهید "حامید نوری" لە گوندی "ئەنبی" سەر بە تەرگەوەڕی ورمێ بەهۆی نەخۆشی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە بنەماڵەیەکی کورد پەروەر و دێموکراتدا پەروەردە ببوو و هەتا دواسەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهید "حامید" مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمییان دەزانێت.