چالاکییەکان بۆ پشتیوانی لە خەباتی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە

زایینی: ٠٤-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/١٣ - ١٨:٠٩ تاران
چالاکییەکان بۆ پشتیوانی لە خەباتی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە
کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە ڕاسانێ ڕۆژهەڵات بە شێوەی جۆراجۆر لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە، بۆ پشتیوانی لە ڕاسان و خەباتی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە چەندین گوندی سەر بە شاری نەغەدە وەک "که‌رێزە، حەلبێ، وێنسڵیان، کۆيکان ودیلانچەرخ" چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەو چالاکیانەدا وێنە و تراکتی پێوەندیدار بە خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات بڵاو کرایەوە.