لە شاری مەریوان ڕێز لە شەهیدانی ڤییەن گیرا

زایینی: ١٦-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٢٥ - ١٢:٣٠ تاران
لە شاری مەریوان ڕێز لە شەهیدانی ڤییەن گیرا
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ به دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی "گوڵچێر" سەر بە شاری مەریوان یادی شەهید دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.