ئەندامانی حیزب لە نێوخۆی وڵات سەرەخۆشییان لە حیزب و بنەماڵەی شەهیدان کرد

زایینی: ١٦-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٢٥ - ١٨:١٥ تاران
ئەندامانی حیزب لە نێوخۆی وڵات سەرەخۆشییان لە حیزب و بنەماڵەی شەهیدان کرد
کوردستان میدیا: ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز بەبۆنەی شەهیدبوونی پۆلێک لە بەورە چنگ بە گڕەکانی دێموکرات لە شەڕە بەناوبانگەکانی قەرەسەقەڵ و کۆساڵان پەیامی هاوخەمییان ئاراستەی حیزب و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە داخ وکەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی شەهید بوونی پۆلێکی دیکە لە پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە حەماسەکانی قەرەسەقەڵ و کۆساڵان دا لە لایەن حیزبەوە ڕاگەیێندرا، پڕ بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکانیان وهاوسەنگەرانیان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و تەمەن درێژی بۆ درێژەدەرانی ڕێگای پڕ لە شانازیان بە ئاوات دەخوازین.

هەر لە هەمان کاتیشدا بەڵێن دەدەین کە تا سەر وەفادار بە ڕێبازی پڕ لە شانازییان بین و تا وەدیهێنانی ئارمان و ئارمانجەکانیان هەدا نەدەین.

ڕۆحیان شاد بێت