تەشکیلاتی نهێنی ناوچەی چۆمی مەجیدخان لە پەیامێکدا پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە

زایینی: ١٧-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٢٦ - ١٤:٠٠ تاران
تەشکیلاتی نهێنی ناوچەی چۆمی مەجیدخان لە پەیامێکدا پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە
کوردستان میدیا: دوای ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شەڕی ساڵی ڕابردوو دژی داگیرکەرانی کوردستان تەشکیلاتی نهێنی و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە پەیامێکدا پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کرەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان لە پەیامێکدا پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی حیزب و گەل نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدانی نۆێی ڕاسانی حیزبی دێمۆکڕات دڵی هەموو لایەنگرانی حیزب و خەڵکی بە ئەمەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی هەژاند ئێمە وەکوو ئەندامانی نهێنی حیزبی دێموکرات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدە سەربەرزانە دەکەین و پەیمانیان لە گەڵ نۆی دەکەینەوە و تا گەیشتن بە ئامانجمان دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵناگرین و ڕێگای ئەو شەهیدانە دڕێژە پێ دەدەین.

تەشکیلاتی نەهێنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ناوچەی چۆمی مەجیدخان

هەروەها چەند ڕۆژ پێش ئێستاش چالاکانی سیاسی - کۆمەڵایەتی کرماشان و بەشێک لە ئەندامانی نهێنی حیزب لە شاری سەقز پەیامی سەرخوەشی و هاوخەمیی خۆیان به بۆنەی ڕاگەیاندنی هەواڵی شەهیدبوونی پۆڵێک له پێشمەرگەکانی حیزب ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و هەروەها کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.