لە شاری پیرانشار چالاکی تەبلیغی بەڕێوە چوو

زایینی: ١٨-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٢٧ - ١٣:٢٢ تاران
لە شاری پیرانشار چالاکی تەبلیغی بەڕێوە چوو
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغیان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی تێرۆرکردنی شەهید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە شاری پیرانشار تراکت و وێنەی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاوکردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکیانەدا دروشمی وەک: بژی دێموکرات، ڕاسان بەردەوامە، بژی قاسملوویان نووسیوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.