باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٩-٠٧-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/٠٧ - ١٤:٠٧ تاران
باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان  کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: مام "ئەحمەد ئیسماعیلی" باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ڕووداوێکی هاتووچودا لە ڕێگای سەردەشت ـ بناوێ مام "ئەحمەد ئیسماعیلی" کوڕی کاک "ئاڵای بناوێ" و باوکی شەهید "حوسێن کاکە" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گیانی لە دەست دا.

مام ئەحمەد کەسایەتیەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید حۆسێن ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی "بناوێ" سەر بەشاری سەردەشت لە دایک بوو، ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا و قارەمان بوو کە لە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣٦٤ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە زێوە شەهید بوو.

هەروەها لەو ڕووداوەی هاتووچوودا برایەکی شەهید حۆسێن بە ناوی "کەماڵ" گیانی لە دەست دا.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵە وخزم وکەس وکاری ناوبراو دەکات وخۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.