یزاکا بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات پەیامێکی بڵاو کردەوە

زایینی: ٠٧-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/١٦ - ١٤:٢٥ تاران
یزاکا بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات پەیامێکی بڵاو کردەوە
کوردستان میدیا: یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهید بوونی دوو پێشمەرگە‌ی حیزبی دێموکرات پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

پرسەوسەرەخۆشی بە هۆی شەهید بوونی دوو پێشمەرگە

"ان الابرار لفی نعیم"


خەبات لە پێناو ئازادی و قوربانیدان بۆ رزگاری هەر گەل ونەتەوەیەک سەرەڕای شانازی بۆ تاک تاکی ئەو گەلە ئاما‌‌ژەیە بۆ سەرکەوتن.

بەداخەوە زانیاریمان بەدەست گەیشت کە ٢ ڕۆڵەی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تێکهەڵچوونێکی نابەرامبەردا، لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ویلایەتی فەقیهی ئێراندا گیانیان فیدای ئامانجەکانیان کرد.

شەهید بوون لە پێناو ئازادی هەر گەل ونەتەوەیەک وێرای تۆمار کردنی شانازییەک، ئاما‌ژەیە بۆ سەرکەوتنی یەکجاری و بەدەست هێنانی پلەیەکی مەزنە لە رۆژی دوایی و سەربەرزییەکی گەورە لای خوداوەندی مێهربان.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای پشتیوانی خۆی بۆ خەبات و راسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حیزبی دێموکرات و ئەندامانی بنەماڵەکانیان دەکات، لە خودای دلۆڤان دەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات.

انا للە وانا الیە راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی