دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٨-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/١٧ - ١٢:١٤ تاران
دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایە "کافیە حسێنی " دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی دایە کافیە حسێنی دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی ناسێح حسێنی لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایە کافیە لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەری ناوچەی "ئیناخ" ژیانی بەسەربردووە و بۆخۆیشی بە یەکێک لە ژنە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان دەناسرا؛ ناوبراو ٢ برای بە ناوەکانی "مستەفا حسێنی، محەمەد حسێنی" بۆ ماوەیەکی زۆر لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دابوون؛ دواتر لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی محەمەد بە تاوانی سیاسی ئێعدام کراوە و مستەفاش دوای ١٨ ساڵ زیندانی ئازاد کرا بەڵام بەهۆی ئازارو ئەشکەنجەی نێو زیندان ٢ ساڵ دوای ئازادبوونی کۆچی دوایی کرد.

تەرمی دایە کافیە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا لە ئاوایی سەریاس بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشی خۆیی ئاراستەی خزم کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی با شەریکی خەمیان دەزانێ.