پەیامی هاوخەمی کۆمەڵێک لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار

زایینی: ١٠-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/١٩ - ١٢:٠٤ تاران
پەیامی هاوخەمی کۆمەڵێک لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار
کوردستان میدیا: پەیامی هاوخەمی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی شەهید بوونی ٢ تێکۆشەری دێموکرات لە شاری پیرانشار.

دەقی پەیامەکە:

"باشترین پاداش بۆ شەهیدان، درێژه پێدانی ڕێگایانه"


وێڕای دەربڕینی داخ و کەسەر بەبۆنەی شەهیدبوونی پۆلێکی دیکه له پێشمەرگه قارەمانەکانی دێموکرات، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ڕێبەری خۆشەویستمان و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و سەرجەم کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەتایبەتی بنەماڵەی سەر بەرزی ئەم شەهیده خۆشەویستانەمان دەکەین و پەیمانی وەفاداری و درێژه پێدانی ڕێگایان هەتا سەر لەگەڵ نوێ دەکەینەوه و بەڵێنیان پێدەدەین کە خوێنی ئەوان دەبێته هەوێنی خۆڕاگری و بەرخودان وله ئاکام دا سەرکەوتن.

"له لایەن ئەندامانی ناوخۆی پیرانشار"