چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە

زایینی: ٢٠-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٥/٢٩ - ١٣:١٣ تاران
چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پاوە بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکی تەبلیغییان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لە "دەرەباسام" خیابانی مەولەوی و خیابانی مەرکەزی کۆمەڵێک کار و چالاکییان بەڕێوە برد.

هەروەها ڕۆڵە نیشتمان پەروەرەکانی کوردستان هەر بەو بۆنەیەوە لە شاری کرماشان دەستیان کرد بە چالاکی تەبلیغی؛ ئەو ناوچانەی کە ئەو کار و چالاکیەیان تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە ، دەرە درێژ، پارکی شەرقی تاقەوسان و جاددەی قەدیمی کرماشان.