کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٥-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/٠٣ - ١٢:٥٦ تاران
کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنه ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، "حەیدەر ‌پیری" کوڕی "عەبدوڵڵا" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سنە خەڵکی گوندی "نەزاز" ‌له تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و جیگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە وخزم وکەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.