پەیامی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی جێژنی قوربان

زایینی: ٣١-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/٠٩ - ١٨:٢٣ تاران
پەیامی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی جێژنی قوربان
كوردستان میدیا: مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی پێشكەش بە هەموو موسوڵمانان، بەتایبەت موسوڵمانەكانی‌ کوردستانی خۆرهەڵات كرد.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز مستەفا هیجری بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە


بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی گەرمی خۆم پێشکەش بە خوشک و برا کوردە موسوڵمانەکانمان لە هەموو کوردستان بە تایبەت، لە خۆرهەڵاتی کوردستان دەکەم.

لەوەش زیاتر پیرۆزبایی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەم، ئەو شەهیدانەی لە پێناو ماف و ئازادی نەتەوەکەیان لە هەموو بەشەکانی کوردستان گیانی خۆیان کردوەتە قوربانی، هەروەها لە زیندانیانی سیاسی کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدان.

ئاواتەخوازم هەموو رۆژی ژیانتان پڕ بێ لە جێژن و خۆشی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری

٩ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی